وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رێنمایى دارایى بۆ چارەسەکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ دەرکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27/10/2021 ، بەئیمزای ئاوات جەناب
نوری، وەزیری دارایی و ئابوری، رێنمایی دارایی بۆ کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو
و چارەسەکردنی کێشەکانیان دەرچو.
رێنماییە داراییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری
کە بە ژمارە (14) دەرچوە، ئاراستەی گشت وەزارەتەکان و دەستەکانی نەبەستراو بە وەزارەت
کراوەو تیایدا هاتوە، پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران و کۆنوسی کۆبونەوەی نێوان
وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە لە 19/10/2021 ، شەش رێنمایی بۆ چارەسەری کێشەی
مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوە کە تایبەتە بە دیاریکردنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژی
دانەمەزراو بەپێی گوند و شارەدێ و سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و لەبەرچاوگرتنی
بڕوانامە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم رێنماییە داراییە لە
1/9/2021ەوە جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابوری لەهەوڵی بەردەوامدا
بو بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانى وانەبێژو بۆ ئەو مەبەستەش،(17/10/2021) لە دیوانى
وەزارەتى دارایى و ئابورى ، وەزیرى دارایى و ئابورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى
مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران
کۆبۆوە.
دەقى
رێنماییەکە


6576 جار خوێندراوەتەوە