بەرپرسێکی
پێنتاگۆن رایدەگەیەنێت کە رێکخراوی داعش دەیەوێت لە ئەفغانستان هێرش بکاتە سەر ئەمریکا
و تاڵێبانیش دەڵێت بونی داعش و ئەلقاعیدە لە وڵاتەکەدا دورە لە راستییەوە.
کۆڵین کاڵ،
راوێژکاری سیاسی و ئاسایشی وەزیری بەرگریی ئەمەریکا هۆشداریی داوە لە ئەگەری هێرشی
داعش بۆسەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان و دەڵێت رون نییە کە تاڵیبان
بتوانێت لە ئەفغانستان بەرەنگاری داعش ببێتەوە.
زەبیوحوڵڵا
موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لە بەرامبەر لێدوانەکەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا
-پنتاگۆن- رایگەیاند سەرجەم ئەو لێدوان و وتانەی کە ئاماژە بە توانای داعش و ئەلقاعیدە
لە ئەفغانستان دەکەن، دورن لە راستییەوە.
لێدوانی ئەو بەرپرسەی
پنتاگۆن لە کاتێکدایە کە پێشتریش ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی و ئەمنیی ئەمریکا هۆشداریان
دابو لە سەرهەڵدانەوەی ئەلقاعیدە و بەهێزبونی داعش لە ئەفغانستان.
205 جار خوێندراوەتەوە