وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق،
گەیشتنی دوو کاروانی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند کە بڕەکەیان (782) ھەزار و (730)
دۆزە.
وەزارەتی تەندروستیی و
ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو ڤاکسینەی گەیشتووەتە بەغدا
لە جۆری ڤایزەرە و کاروانی یەکەم بڕەکەی (649) ھەزار و (350) دۆزە.
ھەروەھا کاروانی دووەم
لە چوارچێوەی دەستپێشخەری کۆڤاکس لە رێگای رێکخراوی یونیسێف-ەوە، گەیشتووەتە عێراق
و بڕەکەی (133) ھەزار و (380) دۆزە.
بەپێی راگەیەندراوەکە،
ڤاکسینەکان بەسەر سەرجەم بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی عێراق و
ھەرێمی کوردستان دابەشکراون.
تا ئێستا، پێنح ملیۆن و
(679) ھەزار و (119) کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان
وەرگرتووە.
287 جار خوێندراوەتەوە