لە هەفتەى(10)ى خولی یانەکانى ئیسپانیا، یانەى بەرشەلۆنە لە یاریگاى
کامپ نو، بە بەرچاوى زیاتر لە (86) هەزار هاندەر کلاسیکۆى بە ریاڵ مەدرید دۆڕاند.
لەخولەکی (31) ى یاریەکە و لە هێرشێکى
هەلگەڕاوەدا داڤید ئەلابا لەیەکەم یارى کلاسیکۆ توانى گۆڵى یەکەم لە بەرژەوەندى
ریال مەدرید تۆماربکات و گێمى یەکەم بەو گۆڵە کۆتایى پێهات.
گێمى دووەم یاریەکە ئاستێکى بەرزى بەخۆیەوە
بینى و رۆنالد کومان ى راهێنەرى بەرشەلۆنە چەند گۆڕانکاریەکى ئەنجامدا، بەڵام بەخت
یاوەرى تیپەکەى نەبووە تا لە کۆتاییەکانى یاریەکە و بەدیارى کراوى لە خولەکى (93)
لۆکاس ڤاسکێس گۆڵى دووەمى بەخشیە مێرەنگى و هێندەى دیکە هاندەران یانە
کەتەلۆنیەکەى بێهیواکرد.
هەرچەندە کۆن ئەگوێرۆ لەخولەکى (97)ى کۆتاییەکانى
یاریەکە گۆڵێکى بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد، بەڵام نەیتوانى تیمارى برینەکانى بەرشەلۆنە
بکات و یارییەکەش بەم ئەنجامە لە بەرژەوەندى قەڵاى سپى کۆتایى هات.
لەدواى ئەم بردنەوەیەش ریال مەدرید سەرکەوتن
بۆ پلەى دووەمى ریزبەندى خولی ئیسپانی و کۆی خاڵەکانى گەیاندە 20 خال ، هەرچى
بەرشەلۆنە لەپلەى نۆیەم جێگیربووە بە کۆکردنەوەى 15 خاڵ
247 جار خوێندراوەتەوە