بەرێوبەرایەتى
گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ رەوشى ناسەقامگیرى کەش
و هەوا تاوەکو ئێوارەى ئەمرۆ لە ناوچەکانى کوردستان بەردەوام دەبێت و لە هەفتەى
داهاتووش پلەکانى گەرما( 4 بۆ 5) پلە نزم دەبنەوە
بەرێوبەرى گشتى
کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: بەهۆى هاتنى شەپۆلێکى لاواز بۆ
ناوچە جیاوازەکانى کوردستان , ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ
بارینى پروشکە باران لەناوچە شاخاوییەکانى سنورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر.
پێشبینیش دەکات،
ناسەقامگیرى کەشوهەوا تا ئێوەرەى ئەمڕۆ بەردەوامى هەبێت، لە دوو رۆژى داهاتوشدا پلەکانى
گەرما (1 تا 2) پلە بەرز ببنەوە.
کەشناسى هەرێم،
بڕى باران بارینى ئەمڕۆى خستۆتەڕو کە بەم شێوەیەیە:
1-
ههولێر دڵۆپ دڵۆپ
2-
دهۆك 0.4 ملم
3-
زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ
4-
پيرمام دڵۆپ دڵۆپ
5-
خهبات 0.2 ملم
6-
شهمامك دڵۆپ دڵۆپ
7-
ئامێدى 0.2 ملم
8-شاريا 0.6 ملم
1364 جار خوێندراوەتەوە