وەزیرانی
دەرەوەی عێراق و لوبنان لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزای نێوانیان و زیاکردنی قەبارەی
بازرگانی گفتوگۆدەکەن.
لە
راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری دەرەوەی
عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لوبنان کۆبوەتەوە و ئامادەیی و پابەندبونی وڵاتەکەی بۆ
بەردەوامبوون لە دابینکردنی هاوکارییەکان بۆ لوبنان دەربڕیوە.
ئاماژە
بەوەکراوە، لە کۆبونەوەکەدا هەردولا باسیان لە گرنگی پەیوەندی نێوانیان و پێکەوەکارکردن
کردۆتەوە، بۆ هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان دوو وڵاتەکە و بەرزکردنەوەی ئاستی قەبارەی
بازرگانی نێوان هەردوولا و رێکەوتون لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆئەو
مەبەستە.
789 جار خوێندراوەتەوە