دەرەوەی روسیا رایگەیاند، چاوه‌ڕوانی
وەڵامی تاڵیبان دەکەن بۆ به‌شداریكردن له کۆبوونەوەكه‌ی رۆژی (20)ی تشرینی یەکەم
كه له مۆسكۆ سازده‌كرێت سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌فغانستان.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا
رایگەیاند، دوای بەشداریكردنی لە شەشەمین کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی
وڵاتانی هاریکاری و رێكارییه‌كانی زیادكردنی متمانە لە ئاسیا کە لە نورسوڵتانی
پایتەختی کازاخستان بەڕێوەچوو، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، رۆژی (20)ی تشرینی
یەکەم سه‌باره‌ت به ئه‌فغانستان له مۆسکۆ کۆدەبنەوە.
لاڤرۆڤ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "نوێنەرانی
تاڵیبان بانگهێشتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه کراون، لەو كه‌سانه‌ی بانگهێشت کراون بۆ
کۆبوونەوەکە وه‌ڵام وه‌رده‌گرینه‌وه، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی تاڵیبان-یشین، هیوادارم
ئەوان لە گرنگی ئەم كۆبوونه‌وه‌یه تێگه‌یشتبێتن".
وەزیری دەرەوەی رووسیا، وه‌ڵامی ئەو پرسیارەی
ئایا وڵاتەکەی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئەفغانستان دابین دەکات یان نا وتی:
"دەمانەوێت پێشنیازی رێكخستنی کۆنفرانسێک بکەین لەگەڵ چەند وڵاتێک بەتایبەتی
لە کۆبوونەوەی مۆسکۆدا لەسەر دابینکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەفغانستان لەژێر
چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا".
859 جار خوێندراوەتەوە