سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تورکیا دەستی بە تۆپبارانی گوندەکانی هۆشەری و ئەل جاتی شاری مەنبجی باکور و ڕۆژئاوای سوریا کردەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج ڕایگەیاند، سوپایتورکیا و چەکدارانیسەر بەو حکومەتە، بە چەکی قورس گوندەکانی هۆشەری و یەل جات لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبج لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران دەکەن.
تۆپبارانەکە تا ئامادەکردنی هەواڵەکە بەردەوامە و ١١ تۆپ تا ئێستا ئاراستەی گوندەکان کراوە، دەربارەیزیانی بۆردومانەکەلە بەر بەردەوامی هێرشەکە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
زیاتر لە دو مانگە سوپای تورکیا بە بەردەوامی گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوماندەکات و شاری منجیش چەندینجارە تۆپباران دەکرێت.
1029 جار خوێندراوەتەوە