تاکو نیوەڕۆى ئەمڕۆ زۆرترین رێژەى بەشداریکردن لە دەنگدان لە پارێزگاى
سەڵاحەدین بووە، کەمترینیش لە بەشى رەسافەى بەغدا بووە.
بەپێى ئامارێک کە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق
بڵاویکردوەتەوە، تاکو نیوەرۆى ئەمڕۆ رێژەى بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتى بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق (19%) بوە .
بەپێى ئەو ئامارە، زۆرترین رێژەى بەشداریکردن لە پارێزگاى سەڵاحەدین بووە
کە (27%)ە، کەمترین رێژەى بەشداریکردنیش
لەبەشى رەسافەى بەغدابووە، کە تەنها (10%) یە.
3723 جار خوێندراوەتەوە