هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی
به سه‌رۆكایه‌تی سعودیه كه پشتیوانی له حكومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌كات رایگه‌یاند،
له ئەنجامی كه‌وتنه خوارەوە‌ی موشه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شا عه‌بدوڵڵا
له باشوری رۆژئاوای سعودیه كه له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه ئاڕاسته كرابوو پێنج كه‌س بریندار بوون.
تورکی ئەلمالیکی وته‌بێژی
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه SPAی راگه‌یاند ئه‌و موشه‌كه‌ی حوسییه‌كان ئاراسته‌یان كردووه، له
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شا عه‌بدوڵڵا له شاری جازان كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه داوه
به‌پێی زانیارییه سەرەتاییەکان، پێنج كه‌س له فڕۆكه‌خانه‌كه بریندار بوون كه
گه‌شتیار و كارمه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ن.
تاكوو ئێستا له‌وباره‌یه‌وه
حوسییه‌كان هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه.
420 جار خوێندراوەتەوە