دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا،
بۆ یەکەمجار لە دوای (25) ساڵ لە لیستی (400 دەوڵەمەندترین کەسەکانی ئەمریکا)
ھاتەدەرەوە.
دەزگای میدیایی فۆربس کە لیستەكهی
ئامادە کردووە، ئەوەی ئاشکرا کردووە، ناوی ترەمپ لەناو لیستەکەدا نییە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەروەتەکەی ترەمپ
نزیکەی (2.5 ملیار دۆلارە) و بە جیاوازی (400) ملیۆن دۆلار پێگەی خۆی لە لیستی (400
دەوڵەمەندترین کەسەکانی ئەمریکا)دا لەدەستداوە.
ئەو دەزگا میدیاییە ئاماژەی بەوەش
داوە کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە تا ئێستا، ترەمپ (600) ملیۆن
دۆلاری لەدەستداوە.
دۆناڵد ترەمپ کاتێک لە ساڵی (2016)دا
بە سەرۆکی ئەمریکا ھەڵبژێردرا لە ریزبەندی (156)مینی لیستی (400 دەوڵەمەندترین
کەسەکانی ئەمریکا)دا بوو، بەڵام کاتێک لە ساڵی (2020)دا کۆتایی بە ماوەی
سەرۆکایەتییەکەی ھات، بۆ ریزبەندی (339)ی لیستەکە دابەزی.
بەڕێوەبەری باڵای کۆمپانیای ئامازۆن،
جێف بێزۆس بە (201) ملیار دۆلار لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدایە و بەدوای ئەویشدا
دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی، ئێڵن مهسک بە (190.5) ملیار
دۆلار لە ریزبەندی دووەم و دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبووک، مارک زوکەربێرگ بە(134.5)ملیار
دۆلار لە ریزبەندی سێیەمدا دێت.
457 جار خوێندراوەتەوە