لە بازاڕەکانى
تورکیادا یەک دۆلار بەرامبەر هەشت لیرە و (89) قروش مامەڵەى پێوەدەکرێت، ئەوەش
بەرزترین ئاستى دۆلارە بەرامبەر لیرەى تورکى لە مێژودا.
سەرچاوەکانى
هەواڵى ئابورى لە تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە لە بازاڕەکانى تورکیادا
بەهاى دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر لیرە تورکى بەرزترین ئاستى خۆى لە مێژودا
تۆمارکردووە، بەشێوەیەک یەک دۆلار بەرامبەر هەشت لیرە و (89) قروش مامەڵەى
پێوەکراوە.
شارەزایانى
ئابورى تورکیا، نزمبونەوەى بەهاى لیرە بەرامبەر دۆلار دەگێڕنەوە بۆ بڕیارێکى بانکى
ناوەندى تورکیا کە هەفتەى رابردوو بڕیاریدابوو بە دابەزاندنى قازانجى بانکى لە رێژەى (19%)ەوە بۆ (18%).
ئەوەش لە
کاتێکدایە، پێش بڕیارەکەى بانکى ناوەندى تورکیا، یەک دۆلارى ئەمەریکى لە
بازارەکانى تورکیا بە (8) لیرە و (60) قروش مامەڵەى پێوەدەکرا.
لە بازاڕەکانى
هەرێمى کوردستانیش بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، (100) لیرەى تورکى بە (17) هەزار دینار
مامەڵەى پێوە دەکرێت.
7716 جار خوێندراوەتەوە