ئیبراھیم تاتڵیسەس لە دوای (12) ساڵ کۆنسێرتێکی ئەنجامدا

KNN : Kurdish News Network
09:19 - 24/09/2021
هەمەڕەنگ

ئیبراھیم تاتڵیسەس، کە نازناوى "ئیمەراتۆری" لێنراوە، دوای دابڕان بۆ ماوەی (12) ساڵ، لە چوارچێوەی " کۆنسێرتە کراوەکانی پاراف کوروچەشمە" ئاھەنگێکی پێشکەش کرد.

کۆنسێرتەکە، کە لەلایەن Poll Production رێکخرابوو، دیکۆرێکی تایبەتیان بۆ تاتڵیسەس ئامادەکرد و ئۆرکێسترایەکی گەورەش لە پشتييەوە ئامادە بوو، لەگەڵ سەرکەوتنی بۆ سەر سەکۆی ئاھەنگەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم کۆنسێرتە وەکو بردنەوەى یارییەکی بەخت وابووە بۆی و وتی : "ئەگەر خوا وتی ‘بەندەکەم بڕۆ’ کەس ناتوانێت بڵێ ‘بوەستە’ ھەموو شتێک لە خواوە دێت، ئێوەم خۆشدەوێت، رێزتان لێدەگرم. دڵخۆشم".

تاتڵیسەس، تاکو نیوە شەو لەسەر سەکۆی کۆنسێرتەکە کە لە دوو بەش پێکھاتبوو مایەوە، ئەوەی راگەیاند کە دەتوانێت تاکو بەیانی گۆرانی بڵێ.

ئیبراھیم تاتڵیسەس، گۆرانییەکانی، "ھایدی سۆیلە"، "بەبەيیم"، "کاڤور باڵکلار"، "ئێولەرین ئۆنوندە بۆیاڵی دیرەک"، "یاڵنزم" و "نە سێڤدالار یاشادم" و چەندین گۆرانی پێشکەشی ئامادەبوان کرد.

کۆنسێرتەکەی تاتڵیسەس، کە بووە جێگەی بایەخی زۆربەی میوزیک دۆستان، ھەر یەک لە ھونەرمەندان شەفەک سێزەر، گۆرانیبێژ گولبەن ئەرگەن و دیلان چتاکی کچی تاتڵیسەس و چەندین کەسی دیکەی جیھانی ھونەر و میوزیک ئامادەی بوون.

بلیتی کۆنسێرتەکەی ئیبراھیم تاتڵیسەس ، کە چەند رۆژێک پێش ئێستا تەواو بووە، لە رۆژانی 24 و 25ی ئەیلوولیش لە کۆنسێرتی کراوەی کوروچەشمەش بەڕێوە دەچێت.

4830 جار خوێندراوەتەوە