لە کەمپەسی
زانکۆیەکى روسیا هێرشێکى چەکدارى ئەنجامدرا کە ژمارەیەک کوژراو بریندارى
لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ بەیانى، له
كهمپهسی زانكۆی پێرم لە روسیا، هێرشێكی چهكداریی ئهنجام درا و بەپێى
راگەیەنراوى کۆمیسیۆنى لێکۆڵینەوەى روسیا، ژمارەى کوژراوەکان تائێستا گەیشتوە بە
هەشت کەس و شەش کەسیى دیکەش برینداربوون.
بەپێى گرتە
ڤیدیۆییەکان کە لە میدیا ناوخۆییەکانى روسیادا بڵاوکراوەتەوە، چەکدارەکە دەچێنە
ناو نهۆمى یەکێک لە بیناى زانکۆکە و خەڵکیش بۆ خۆدەربازکردن لە نهۆمى دووەمەوە
خۆیان فڕێدەدەنە خوارەوە.
لە راگەیەنراوەکەى کۆمیسیۆن لێکۆڵینەوەى رویسا ئەوەش باسکراوە، تەقەکەرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە
بریندارى دەستگیرکراوە، چونکە روبەڕوى پۆلیسیش بوەتەوە و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە
پێکراوە.
685 جار خوێندراوەتەوە