لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لە بارەى موچەى فەرمانبەران و نرخى دۆلار رونکردنەوە دەدات

KNN : Kurdish News Network
12:52 - 19/09/2021
ئابوری
+
-

ئەندامێکى لیژنى دارایى لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى عێراق لەمساڵدا دڵنیایى دەدات لەبارەى نرخى دۆلاریش لە ساڵانى داهاتودا، پیشنیارێک ئاراستەى بانکى ناوەندى عێراق دەکات.

 

ناجى سەعیدى، ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوینەرانى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، موچەى فەرمانبەران لە بودجەى ئەمساڵدا گرەنتى کراوە و هیچ مەترسیەکى لەسەر نیە، لەهەمانکاتدا هیچ کورتهێنانێک لە بودجەدا نیە  بە پێچەوانەوە پارەى زیاتر هەیە لەوەى لە بودجەدا دیاریکراوە، بۆیە پێویستە ئەو پارە زیادەیە لە سەرەموچە و بەرزەموچەى فەرمانبەرندا خەرج بکرێت.

سەبارەت بە نرخى دۆلاریش ئەو ئەندامەى ئەنجومەى نوێنەرانى عێراق لەگەڵ جەختکردنەوە لەوەى ئەو پرسە پەیوەندى بە ئەنجومەنى نوێنەرانەوە نیە، لەهەمان کاتدا رایگەیاند، ئەگەر بانکى ناوەندى شکست بهێنێت لە سیاسەتى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار، پێویستە لە ساڵانى داهاتوودا گۆڕانکارى لە نرخى دۆلاردا بکات و بیگەڕێنێتەوە بۆ نرخى پێشووى.

3560 جار خوێندراوەتەوە