ئێران پەیامێکی توند ئاڕاستەی هەرێمى کوردستان دەکات

KNN : Kurdish News Network
11:38 - 19/09/2021
کوردستان
+
-

ئێران پەیامێکى توند ئاڕاستەى هەرێمى کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت؛  دەبێت بەزوترین کات بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڕیارێک دەربکەن.

محەمەد باقری، فەرماندەى گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆمارى ئیسلامى ئێران رایگەیاند، دەبێت بەزوترین کات بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی حزبەکانی ئێران لەناو خاکی ئەو وڵاتە بڕیارێک دەربکەن.

باقڕى لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى میهرى نیمچە فەرمى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان دەستبەرداری روبەروبونەوەی هێرشەکانی ئەو حزبانە نابن و بە توندترین شێوە وەڵامیان دەدەنەوە، داواش لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات مافى روبەڕوبونەوەى مەترسیی بە تاران بدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر کۆمارى ئیسلامى ئێران هۆشداریدایە هەرێمى کوردستان لەبارەى داڵدەدانى حیزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان، لە ساڵانى رابردوشدا حکومەتى ئێران چەندین کردەى دژى ئەو حزبانە ئەنجامداوە بەتایبەت تۆپبارانکردنى ناوچە سنورییەکانى هەرێم و ئێران.

1798 جار خوێندراوەتەوە