بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی
راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "تاوانباری دوو کردەوەی تیرۆرکردن
و بریندارکردنی دوو کەس لە رۆژی (16 و 17)ی ئەم مانگە دەستگیرکران".
دەقی راگەیەنراوەکە:
راگەیەندراوێك لەژووری ئۆپەراسیۆنێكی
ھاوبەشەوە لە پارێزگای سلێمانی
لەسەر راسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،
ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش
پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى - زانيارى و بەڕێوبەرایەتی
ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتى دژه تيرور و بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی
دوو رۆژی رابردوو. پاش چڕ كردنەوەی ھەوڵەكان، توانرا لەماوەی کەمتر له ٢٤
كاتژميردا پیلانەكە ئاشكرا بكرێت و تاوانباری سەرەكی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیر
بکرێت دوو کردەوەکەش ،
_یەكەميان رۆژی ۱٦ی ئەیلول روویدا و تێیدا كەسێك
بریندار بوو .
_دووەمیان رۆژی ۱۷ی ئەیلول روویدا و تێیدا كەسێك
تیرۆر كرا.
تۆمەتبارەكەش راپێچی دادگا کرا
تاوەكو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.
لێرەوە بەهەموو لایەکی
رادەگەیەنین کەسلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار
وھاوڵاتییانیش پارێزراوە.
-دەزگای ئاسایشی
هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى - زانيارى.
-بەڕێوبەرایەتی
ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی.
-بەڕێوبەرایەتی
گشتى دژه تيرور.
-بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی سلێمانی.
١٨ی ئەیلولی ٢٠٢١
وێنەی تۆمەتبارەکە؛
2056 جار خوێندراوەتەوە