مانگی داهاتو وادەی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکالە عێراق دەستپێدەکات و تەنها هێزە ڕاهێنەرەکانیان دەمێننەوە.
پەڕلەمانتارێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ڕایگەیاند سەرەتای مانگی داهاتو وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەریکا لە عێراق دەست پێدەکات، کشانەوەکەش بە پێی ناوەڕۆکی ئەو ڕێکەوتنەیە کە لە مانگی تەموزی ڕابردودا لە نێوان ئەمریکا و عێراقدا ئەنجام درا.
بەدر زیاد، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی
بەوەشکردووە، پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تا کۆتایی هاتنی کشانەوەی تەواوی هێزە سەربازییە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە )31(ی دیسەمبەری ئەمساڵ دا.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆشکی سپی لە میانەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هەردو وڵات ڕایگەیاندبو، ئیدیڕۆڵی ویلایەتەیەكگرتووەكان لەعێراق تەنها ڕاهێنان دەبێت.
سایتی عەرەبی جدید لە زاری بەدر زیادەوە بڵاویكردۆتەوە بە پێی ڕێككەوتنی ئەمنی و ستراتیژی لەنێوان عێراق و ئەمریکا،
هاوکات سەربازەکانی ئەمریکا هاوکاری عێراق دەبن لەكاتی پێویستیی ئەمنیدا لە فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بەردەوامدەبن لە
ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەکانیان لەسەرداوای عێراق.
1319 جار خوێندراوەتەوە