دادگایی کردنی بەدەل بەرواریی و ئومید پەرۆشی بۆ جاری سێهەم دواخرا و بنەماڵەکانیانلە بەردەم دادگای هەولێر کۆبونەتەوە.
هەرچەندا وا بڕیار بوو ئەمڕۆ چوار شەممە دادگایی ژمارەیەک لە گیراوانی بادینان کە زیاتر لە ساڵێکە بێ دادگایی کردن دەستبەسەر کراون بەڕێوەبچێت، بەڵام پڕۆسەیدادگاییەکە بۆ(12)ی ئۆکتۆبەردواخرا.
بنەماڵەی گیراوان و پارێزەرەکان لە بەردەم دادگای هەولێر کۆبونەتەوە و ناڕازین لە هەڵوێستی دادگا و گومانیان لە ڕەوشی تەندروستی زیندانیان هەیە.
ئەمە جاری سێهەمە دادگایی بەدەل بەرواریی و ئومێد پەرۆشی دوادەخرێت و دوێنێ گیراوانی بادینان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ڕێکخراوی پێشگیریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی)یان ڕاگەیاندبو لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت (81) دەستبەسەرکراوی بادینان مانیان گرتووە و هەندێکیان دەستیان بە مانگرتن لە ئاویش کردووە.
لە کۆتا دادگایی کەیسی گیراوانی بادینان دا سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ پێنج دەستگیرکراو دەرکرا. سەڕەڕای ناڕەزایی پارێزەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دادگای پێداچونەوە دو جار سزاکەی پەسەند کرد.
408 جار خوێندراوەتەوە