کار بۆ گەڕاندنەوەی پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
03:23 - 14/09/2021
عێراق
+
-

سبەی چوارشەممە، کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی لە بەغدا پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت بە ئامانجی گێرانەوەی ئەو پارانەی کە بە بەتاڵان براونەتە دەرەوە.

 

 
دەستەی دەستپاکی لە عێراق رایگەیاند، کۆنگرەکە بەچاودێریی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و  بەشداریی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی و ژمارەیەک لە وەزیرانی دادیی وڵاتان، یاساناسان و دەستەکانی بنبڕکردنی گەندەڵیی بەڕێوەدەچێت و  ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، " هەوڵدەدرێت رێگا چارەیەکی گونجاو بە ئامانجی گێرانەوەی ئەو پارانەی کە بە بەتاڵان براونەتە دەرەوە، بدۆرزێتەوە".

 

پێشتر ئەندامی ئیئتلافی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و سەرۆکی تۆڕی نەھرەین بۆ پاڵپشتیکردن لە دەستپاکی و شەفافییەت راگەیاندبوو، ئامانج لە بەستنی کۆنگرەکە، ھاریکاریی عەرەبی و چڕکردنەوەی ھەوڵەکانی کۆمکاری عەرەبییە بە ئامانجی بنبڕکردنی گەندەڵی و گێرانەوەی پارە بە بەتاڵانبراوەکانی عێراق.

 

عێراق دوای رووخاندنی رژێمی پێشوو لە ساڵی (2003)دا، بەھۆی گەندەڵی و ئەو پارانەیش کە بەتاڵان براونەتەوە دەرەوە، زیانی زۆری کردووە.

509 جار خوێندراوەتەوە