عەدنان درجال بەسەر رکابەرکەیدا سەرکەوت و بە سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى عێراق
هەڵبژێردرا.
لە هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى یەکێتى تۆپى پێى عێراقدا کە ئەمرۆ لە بەغدا
بەرێوەچوو، عەدنان درجال بەسەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى عێراق هەڵبژێردرا و هەریەک لە عەلى جەبار بە جێگرى یەکەم و یونس مەحمود بە جێگرى دووەمى سەرۆکى یەکێتیەکە
هەڵبژێردران.
لە هەڵبژاردنەکەدا عەدنان درجال (48) دەنگى بەدەستهێنا و شەرار حەیدەرى
رکابەریشى (16) دەنگى بەدەستهێنا.
عەدنان درجال لەساڵى (1960) لەبەغدا لە دایک بووە
یەکێکە لە ئەستێرەکانى
مێژووى تۆپى پێى عێراق
لە کاروانى یاریکردنیدا کە لەساڵى (1977) دەستى پێکردوە یارى
بۆیانەکانى و زەورا و تەڵەبە و رەشید عێراقى کردوە
لە نێوان ساڵانى
(1978) بۆ (1984) یارى بۆ هەڵبژاردەى عێراقى خوار تەمەن (23) ساڵ کردوە
لەنێوان
ساڵانى (1978) بۆ ساڵى (1990) یارى بۆ هەڵبژاردەى عێراق کردوە
لەگەڵ هەڵبژاردەى
عێراقدا بەشدارى مۆندیالى ساڵى (1986) کردوە
کە لە مەکسیک بەرێوەچوو.
لە کابینەکەى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراقدا پۆستى
وەزیرى وەرزش و لاوانى وەرگرتوە.
533 جار خوێندراوەتەوە