وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان پرۆژەیەک بۆ بەڕێوەبردن و کارپێکردنی
سیستەمی کارەبای هەرێم و کۆنترۆڵکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان جێبەجێ دەکات.
بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری
کارەبا گرێبەستێکی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ستێر و کۆنترۆڵ ماتیک واژو کرد بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژەی
سکادا بە تێچوی (37) ملیۆن و(892) هەزار دۆلار.
وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم رونکردنەوەى لەبارەى پرۆژەى (سکادا) داوە و رایگەیاندوە، پرۆژەی سکادا بۆ بەڕێوەبردن
و کارپێکردنی سیستەمی کارەبای هەرێم و کۆنترۆڵکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان و
گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا و لەماوەی (900) رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.
وەزارەتی کارەبا رونیشیکردوەتەوە، پرۆژەى سکادا رۆڵێکی گرنگی لە پێشخستن و
کۆنترۆڵکردنی سیستەمی کارەبای هەرێم دەبێت.
633 جار خوێندراوەتەوە