وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ژمارەى ئەو خوێندکارانە ئاشکرا
دەکات کە بەشدارى لە پرۆسەى خوێندنى ساڵى (2021 – 2022) دا دەکەن و جەختیش لە
گرتنەبەرى رێکارەکانى خۆپارێزى لە ناوەندەکانى خوێندن دەکاتەوە.
د. ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە ملیۆنێک و (725 ) هەزار خوێندکار لە گشت قۆناغەکانی خوێندن هەیە، لە کەرتی
ناحکومیش زیاتر لە (90)هەزار خوێندکار دەخوێنن، واتە زیاتر لە ملیۆنێک و (800) هەزار
قوتابی و خوێندکار لە ناوەندەکانی خوێندن دەست بە خوێندن دەکەنەوە.
وەزیرى پەروەردى حکومەتى هەرێمى کوردستان جەختى لە گرتنەبەرى رێکارەکانى
خۆپارێزى کردەوە و رایگەیاند، ئەوەی گرنگە بە لاى ئێمەوە ئەوەیە کە رێکارەکانی خۆپارێزی
جێبەجێ بکرێت و پێویستە مامۆستایان ڤاکسین وەربگرن، لەگەڵ ئەوەشدا رێکارەکانی دیکەی
خۆپارێزی لە بەستنی دەمامک لە ناوەندەکانی خوێندن ناچارییە و پێویستە جێبەجێ بکرێت،
وەکو وەزارەتی پەروەردە دوو ملیۆن و (500) هەزار ماسک و (50)هەزار پاککەرەوە مان بۆ
ناوەندەکانی خوێندن دابینکردووە و لە چەند رۆژی ئاییندە بەسەریان دابەش دەکرێت.
510 جار خوێندراوەتەوە