وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند،
لەگەڵ ئێران بۆ چارەسەری کێشەی ئاو گەیشتونەتە رێکەوتنی سەرەتایی.
عەون
زیاب راوێژکاری وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەردانەکەی بۆ ئێران چاوی بە
مەهدی رەشید بریکاری وەزارەتی وزەی ئێران کەوتووە و رێکەوتن لەسەر ئەوەی گفتوگۆکانیان
بەردوام بێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئاو لە نێوانیان.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێکتێگەیشتنەکانی نێوان وڵاتەکەیی و
عێراقی بە زۆر باش وەسفکرد.
عێراق بە شێوەیەکی
سەرەکی پشت بە ڕوبارەکانی دیجلە و فورات دەبەستێت، کە هەموویان لە تورکیا و ئێرانەوە
سەرچاوە دەگرێت و لە نزیک بەسرە کۆدەبنەوە بۆ پێکهێنانی شەت ئەلعەرەب، کە دەڕژێتە
کەنداوەوە.
831 جار خوێندراوەتەوە