دەیان ئەفسەرى عێراقى دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
04:35 - 13/09/2021
عێراق
+
-

 بە فەرمانى سەرۆک وەزیرانى عێراق ژمارەیەک ئەفسەر دەستگیر دەکرێن.

تۆڕى سکاى نیوز لە زارى سەرچاوەیەکى وەزارەتى ناوخۆى عێراقەوە بڵاویکردەوە، دەیان ئەفسەر کە سەر بە دامەزراوە سەربازییە جیاجیاکانن، بەهۆى بەشداریکردن و دەرکەوتنیان  لە هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردندا دەستگیرکراون.

بەوتەى ئەو سەرچاوەیە، ئەو کارە پێچەوانەى یاسایە و کاریگەرى نەرێنى لەسەر کارى هێزە ئەمنییەکان دەبێت.

ئەوەش دواى ئەوەدێت کە پێشتر مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانى کرد بە دەستگیرکردنى ئەو ئەفسەرانەى کە بەشدارى هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنیان کردوە یاخود یاوەرى کاندیدەکانیان کردوە لەکاتى بەڕێوەچونى هەڵمەتى بانگەشەدا.

1744 جار خوێندراوەتەوە