کۆریای باکور نوێترین موشەکی خۆی تاقی دەکاتەوە
و ئەمەریکا و چەند وڵاتێکى دیکە نیگەرانیی خۆیان لەو تاقیکردنەوە سەربازییە دەردەبڕێت.
رۆژی دوشەممە رۆژنامەی رودونگ سینمون-ی کۆریای
باکور بڵاوی کردەوە لە مانۆڕێکی سەربازیدا بە ئامادەبونی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی وڵاتەکە
موشەکێکی نوێ تاقی کراوەتەوە کە لە دوریی هەزار و (500) کیلۆمەتر ئامانجەکەی پێکاوە.
رۆژنامەکە ئەو موشەکەی وەک چەکێکی نوێی ستراتیژی
کۆریای باکور ناو هێناوە کە لە توانایدا هەیە هەزار و (500) کیۆمەتر لە دو کاتژمێردا
ببڕێت و بە وردی ئامانجەکەی بپێکێت.
موشەکەکە لە جۆرى کروزە
و تواناى گەیشتنى هەیە بەچەند وڵاتێک لەوانە ژاپۆن و کۆریاى باشور و وڵاتانى دیکەى
ناوچەکە.
تاقیکردنەوەکەی کۆریای باکور کاردانەوەی کۆریای
باشور و ژاپۆن و ئەمەریکای لێکەوتەوە و ئەو وڵاتانە لە راگەیەنراوی جیادا ئاماژەیان
بەوە کردوە کە پیۆنگ یانگ بە تاقیکردنەوەی ئەو جۆرە موشەکانە هێزی مەترسیداری خۆی
پیشانی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی جیهان دەدات.
3026 جار خوێندراوەتەوە