نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

KNN : Kurdish News Network
08:11 - 12/09/2021
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ یەکشەممە (12ى ئەیلول-ى 2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (72.88) دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.


بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (69) دۆلار و (69) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.


هەرچەندە لە ساڵی رابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام هەنگاوەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە و بەرهەمهێنانی ڤاکسین؛ نرخی نەوتی بەرزکردەوە، دواتریش بەهۆی رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت، جارێکی دیکە نرخی نەوت روی لە دابەزین کردەوە.

413 جار خوێندراوەتەوە