هەردو لیژنەی پەروەردە و تەندروستیی پەرلەمانی عێراق، پێشنیاری دواخستنی دەستکردن بە دەوامی قوتابخانەکان دەکەن بۆ وەزارەتی پەروەردە، بۆدوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان.
ئەو دو لیژنەیە پێشنیاری دواخستنی دەستکردن بەدەوامی قوتابخانەکان بۆ دوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان
دەکەن، ھەروەھا پێشنیاری لابردنی خوێندنی ئەلیکترۆنیکراوە و بڕیاریشە کۆبونەوەی بەردەوامیان ھەبێت لەگەڵ هەردو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی،بە مەبەستی دانانی میکانیزمێک بۆ دەستکردنەوە بە دەوامی قوتابخانەکان، لە کاتێکدا پەتای کۆرۆنا بەردەوام لە تەشەنەسەندندایە لە عێراق.
لە راگەیەنراوی دو لیژنەکە ئەوەش ھاتوە، دڵنیابوینەتەوە لەوەی دەوامی قوتابخانەکان پاش ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەست پێدەکات،کە لە 10 ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت، بەڵام بڕیارە لە ھەرێمی کوردستان لە 14 ـی ئەیلول ساڵی نوێی خوێندن دەستپێبکات
13535 جار خوێندراوەتەوە