ئەشڕەف غەنى بۆ گەلى ئەفغانستان: داواى لێبوردنتان لێدەکەم

KNN : Kurdish News Network
06:23 - 08/09/2021
جیهان
+
-

سەرۆکى پێشوى ئەفغانستان، داواى لێبوردن لە ئەفغانیەکان دەکات و بڕیارى جێهێشتنى کابوڵیش بە قورسترین بڕیارى ژیانى ناو دەبات.

لە راگەیەنراوێکدا، ئەشرەف غەنى سەرۆکى پێشوى ئەفغانستان رایگەیاند: جێهێشتنى کابول بەو شێوە کتوپڕە لەسەر ئامۆژگارى هێزى ئەمنى کۆشکى سەرۆکایەتى بووە.

دەشڵێت: تاڵیبان بەشێوەیەکى چاوەڕواننەکرا و دوو لە پیشبینییەکان بە خێرایى هاتنە ناو کابول، بۆیە لە بەرامبەر جێهێشتنى کابول داواى لێبوردن لە گەلى ئەفغانستان دەکەم.

غەنى پێى وایە، ئەوە تاکە رێگەبووە بۆ بێدەنگکردنى تفەنگەکان و پاراستى هاوڵاتیانى کابول و دورکەوتنەوەیان لەشەڕ و کوشتار.

هەروەک، بڕیارەکە بە قورسترین بریارى ژیانى ناودەبات.

هەرچەندە، باس لەوە دەکرێت لە کاتى هەڵاتنیدا ئەشرەف غەنى ملیۆنان دۆلارى لەگەڵ خۆى بردووە، بەڵام غەنى لە راگەیەنراوەکەیدا ئەوە رەتدەکاتەوە و دەشڵێت،" ئامادەم لەسەر ئەوە لێکۆڵینەوەم لێبکرێت و بێتاوانى خۆم بسەلمێنم".

ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، تاڵیبان حکومەتى کاتى راگەیاند و سەرۆک وەزیر و بەشێک لە وەزیرەکانى حکومەتى کاتى ئاشکراکرد.

762 جار خوێندراوەتەوە