نرخی كاره‌بای موەلیده ئه‌هلییه‌كان‌ بۆ مانگى رابردو دیاریكرا

KNN : Kurdish News Network
11:41 - 02/09/2021
کوردستان
+
-

قائیمقامیەتى سلێمانى نرخى پێدانى کارەباى موەلیدە ئەهلیەکانى بۆ مانگى رابردو دیاریکرد و رایدەگەیەنێت، موەلیدە ئەهلیەکان لە مانگى ئابدا لەنێوان (210) بۆ (245) کاتژمێر کاریان کردوە.

بەپێى راگەیەنراوێکى قائیمقامیەتى سلێمانى، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه (2/9/2021)‌ لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخى یەک ئەمپێر کارەباى موەلیدە ئەهلیەکانى بۆ مانگى ئاب لەنێوان نۆ هەزار بۆ دە هەزار و (500) دینار دیارکردوە.

لیژنەکە راشیدەگەیەنێت، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌ مانگی ئابدا له‌نێوان (210) بۆ (245) کاتژمێر بوه‌ و هه‌ر کاتژمێرێک به‌ (42.9) چل و دو پۆینت نۆ دینار دیاریكراوه‌.

8670 جار خوێندراوەتەوە