بڕى ئەو پارەیە دیاریکرا کە دەدرێتە سەرپەرشتیارانى بنکەکانى دەنگدان

KNN : Kurdish News Network
09:59 - 02/09/2021
عێراق

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕى ئەو پارەیە دیار دەکات کە دەدرێتە سەرپەرشتیارانى بنکەکانى دەنگدان، راشیدەگەیەنێت دەنگدانی فەرمانبەرانی بنکەکانی دەنگدان تەنها لەرێگەی کارتی بایۆمەترییەوە دەبێت.

لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەى سەباح، نبراس ئەبو سودە یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندوە، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە بڕى (250) هەزار دینار وەک پاداشت بدرێتە ئەو مامۆستایانەى زانکۆ کە سەرپەرشتى بنکەکانى دەنگدان دەکەن.

دەشڵێت: بەپێى بڕیارى ئەنجومەنی کۆمسیاران، پێنج مامۆستا وەک یەدەگ دادەنرێن بۆ سەرپەرشتیکردنی هەر بازنەیەکى دەنگدان.

ئاماژەى بەوەش کردوە، دەنگدانی فەرمانبەرانی بنکەکانی دەنگدان تەنها لەرێگەی کارتی بایۆمەترییەوە دەبێت.

3682 جار خوێندراوەتەوە