رەنگە هیچ كاتێك هێندەی ئێستا لەش پێویستی بە بەرگرییەكی
بەهێز نەبێت ئەوەش بەهۆى بونى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەناوماندا، بۆیە ئەم پێنج ئامۆژگارییە
خێرایە پەیڕەو بكە.
كۆئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤیەكێكە لە سیستمە ئاڵۆزەكان
كە كۆمەڵێكی زۆر ئەركی هەیە، ئەو ئەركانەش بۆ ئامادەكردنی لەشە بۆروبەڕوبونەوەی هۆكارەكانی
توشبوون بە نەخۆشییە جیاوازەكان، واتە هەر كێشەیەكیروبدات، ئەو بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی
هەوڵیروبەڕوبونەوەی دەدات.
رەنگە هیچ كاتێك هێندەی ئێستا لەش پێوستی بە بەرگرییەكی
بەهێز نەبێت، ئەوەش بۆروبەڕوبونەوەیڤایرۆسی كۆرۆنا كە جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە
و بۆتە هەڕەشە بۆ مرۆڤایەتی بەتایبەت بۆ ئەوانەی بەرگری لەشیان لاوازە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (eatthis) ئەمەریكی، چەند
ئامۆژگارییەك هەیە كە پێویستە پەیڕەوكردنیان بكرێتەرۆتینێكیرۆژانە، بۆ ئەوەی لەش بەرگرییەكی
بەهێزی هەبێت بۆڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشییەكان ئەوانیش بریتین لە:
1-خەوی باش: زۆرینەی پسپۆڕانی تەندروستی جەخت دەكەنەوە لەسەر ئەوەی، ماوەی خەوتن لە نێوان حەوت بۆ نۆ كاتژمێردا بێت، چونكە چەندین توێژینەوە هۆكاری چەند نەخۆشییەكیان بەستووەتەوە بە ناڕێكی لە خەوتندا، لەوانە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و دڵ و خەڵەفان.
2-ئەنجامدانی وەرزش: دكتۆر ئەنتۆنی فاوشی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەكان لە ئەمەریكا ئاماژە بەوە دەكات، هیچیەكێك لەتەواوكەرە خۆراكییەكان كە بەمەبەستی بەهێزكردنی بەرگری لەش دەخورێن، بێ ئەنجامدانی وەرزش سودێكی ئەوتۆیان نییە و كاریگەریی پێویستیان نابێت.پەیمانگا پزیشكییە ئەمریكییەكان جەخت دەكەنەوە لەسەر گرنگی وەرزش بۆ بەرگری لەش، كە خۆی لە پاكردنەوەی سییەكان و ڕێڕەوەكانی هەوا لەیەكتریا دەبینێتەوە، لەگەڵ ناردنی دژە تەن و خڕۆكە سپییەكان بۆ ناو خوێن، هەروەها كەمكردنەوەی دەردانی هۆرمۆنەكانی دڵەڕاوكێ.
3-روبەڕوبونەوەی دڵەڕاوكێ: نائارامی بەردەوام و بەردەوام و درێژخایەن دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی بڕێی زیاتری كۆرتیزۆل، ئەوەش ئەو هۆرمۆنەیە كە كاریگەری خراپی لەسەر جەستە دەبێت، لەنێوانیاندا لاوازكردنی بەرگری، بۆیە بەپێی زانیارییەكانی كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریكی ئەوانەی دڵەڕاوكێی درێژخایەنیان هەیە، ئەگەری توشبونیان بە پەتای وەرزی و هەوكردنیڤایرۆسی زیاترە.
4-خواردنی تەواوكەریڤیتامین دی: زۆرێك لە پسپۆڕانی تەندروستی لەنێوانیاندا دكتۆر فاوشی جەخت دەكەنەوە لەسەر گرنگی خواردنی تەواوكەریڤیتامین دی بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش، چونكە ئەوانەی ئەوڤیتامینەیان كەمە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەكان زیاترە.
5-سیستمێكی خۆراكی تەندروست: یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی بەهێزبونی بەرگری لەش، سیستمێكی تەندروستە لەڕووی خۆراكییەوە، بەنمونە ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بەڤیتامین سی وەك مەزرەمەنییەكان، توو، كیوی، بروكلی، سپیناخ، هەروەهاڤیتامین( (Eكە لە ناوكەكان و گوێز و بادەمدا هەیە، ئەوانە دژە ئۆكسیدی پێویست دەدەن بە لەش و بەرگری لەهێز دەكەن.
هاوکات، بەپێیڕاپۆرتێكی گۆڤاری (top sante)
فەرەنسى، باشترە هەمیشە پشت بە خواردنە فرێشەكان ببەسترێت، هەروەها دوركەوتنەوە لە
خواردنی چەور و قورس و ئەوانەی بەهای خۆراكی كەمیان تێدایە، هۆكارن بۆ بەهێزكردنی
بەرگری لەش.
2436 جار خوێندراوەتەوە