یانەى مانچستەر یونایتد گەرانەوەى ئەستێرەى پرتوگالى کریستیانۆ رۆناڵدۆى بۆ ریزى یانەکە راگەیاند.
یانەى مانچستەر یونایتد لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەگەڵ یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى گەیشتونەتە رێککەوتن بۆگواستنەوەى کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە مەرجێک لەسەر مەرجە تایبەتیەکانى گرێبەستەکە و ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکى رێککەوتن لەگەڵ یاریزانەکە بکرێت.
یانە ئینگلیزیەکە راشیگەیاندوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ مانچستەر یونایتد (292) یارى ئەنجامدا وە (118) گۆڵى تۆمارکردوە، بۆیە خۆشحاڵن بەگەڕانەوەى.
رۆناڵدۆى ئەستێرە پرتوگالى لەنێوان ساڵانى (2003 ) بۆ (2009) لە ریزى یانەى مانچستەر یونایتد یارى کردوە، بەرلەوەى پەیوندى بە ریزەکانى یانەى ریاڵ مەدردیەوە بکات.
677 جار خوێندراوەتەوە