وەزارەتى پەروەردەى هەرێم، بریاریکى گرنگى لەبەرژەوەندى دەرچوانى
دانەمەزراو دەرکرد و رایدەگەیەنێت؛ دەبێت رێژەى ئەو مامۆستایانەى لە دامەزراوەیەکى
پەروەردەى ناحکومى بەهەمیشەیى دامەزرێنراون و میلاکى حکومى نین لە (80%)ى کۆى گشتى
ژمارەى مامۆستایانى دامەزراوەکە کەمتر نەبن.
وەزارەتی پەروەردەى
هەرێم، لەبەرژەوەندی دەرچوانی دانەمەزراو، فەرمانێکی دەرکرد کە تێیدا هاتووە، جگە
لەوەی رێژەی مامۆستا لە ناوەندە پەروەردەییە ناحکومیەکاندا نابێت بەڕێژەی (80%)کەمتربێت،
هاوکات بەشەوانەی پۆلەکانیش پێویستە بۆ
دەرچوانى دانەمەزراو (80%) بێت.
لەهەمان کاتدا بەپێى
بڕیارەکە، مامۆستایانى دامەزراو لە کەرتى حکومى مافى ئەوەیان نیە زیاتر لەسەدا (20)ى بەشە
وانەکان بڵێنەوە لە ناوەندە ناحکومییەکەدا.
لە بڕیارەکەدا ئەوەش
هاتووە، مامۆستاى میلاکى حکومى مافى ئەوەى هەیە دواى وەرگرتنى مۆڵەتى بێ موچە لە
دامەزراوەیەکى پەروەردەیى ناحکومى کاربکات ئەوەش بە ڕەچاوکردنى رێژەى (20%).

8084 جار خوێندراوەتەوە