وێنە؛ لە ئەفغانستان وەزیر بوو لە ئەڵمانیا کارى دلیڤەرى دەکات

KNN : Kurdish News Network
02:53 - 22/08/2021
جیهان

سەید ئەحمەد شاهـ سەدات، وەزیرى پێشوى پەیوەندییەکانى ئەفغانستان لە کابینەى ئەشرەف غەنى، ئێستا لە ئەڵمانیا کارى گەیاندن (دلیڤەرى) دەکات.

رۆژنامەى لایپزیگێر فۆڵک زایتونگێ ئەڵمانی بڵاوى کردەوە کە شاهـ سەدات لە کابینەى حکومەتەکەى ئەشرەف غەنى لە ئەفغانستان وەزیرى پەیوەندییەکان بووە، بە وتەى خۆى لە ساڵى (2020) لەلایەن غەنییەوە ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کراوە و دواى دەستلەکارکێشانەوەش لە مانگى (12)ى هەمان ساڵ خۆى گەیاندۆتە وڵاتى ئەڵمانیا.

هەمان سەرچاوە ئاشکرایکردووەـ سەدات ئێستا لە شارى لایپزیگ خەریکى کارى دلیڤەرییە و لە کۆمپانیایەک بە پایسکیل کارى دلیڤەرى دەکات.

شاهـ سەدات، بە رۆژنامە ئەڵمانییەکەى راگەیاندووە کە ئێستا ژیانێکى سادە بەڕێوە دەبات و پارە کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەى بتوانێت بەشدارى بکات لە خولێکى بۆ فێربونى زمانى ئەڵمانى.

ئەوەش لە کاتێکدایە، (16)ى ئەم مانگە چەکدارانى تاڵیبان توانیان کۆنتڕۆڵى کابوڵ بکەن و ئەشڕەف غەنى سەرۆک وەزیرانیش پێش گەشتنى تاڵیبان بۆ ناو کابوڵ لەرێگەى فڕۆکەخانەوە وڵاتى بەرەو ئیمارات بەجێهێشت و کابینەکەى کۆتایى پێهات.

 

وێنە، کاتێک لە ئەفغانستان وەزیر بوو:

 

وێنە،لە ئەڵمانیا کارى دلیڤەرى دەکات:

3117 جار خوێندراوەتەوە