د. هەڤاڵ ئەبوبەکر داوا لە ئەنجومەنی
پارێزگای سلێمانی دەکات بە بڕیارێک رۆژی یادی تاوانی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە
سنوری یاسای ئەنجومەندا جێگیربکات، بۆئەوەی ساڵانە ئەم یادە بکرێتەوە.
لە پەیامێکیدا بەبۆنەی نزیکبونەوەی ساڵیادی
رۆژی تاوانی جینۆسایدی ئێزدییەکان د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند،
"داوا لە هاوڵاتیانی پارێزگاکە و تەواوی داومەزراوە حکومیی و ناحکومی، سیاسی
و گشتی و تایبەتەکان دەکەین رۆژی (3ی ئاب) کاتژمێر (10:00)ی بەیانی بۆ رێزگرتن لە
تەواوی قوربانییە شکۆمەندەکانی شنگال و بەتایبەتی هاوڵاتیانی ئێزدی کە لە تاوانی جینۆسایدکردنی
ئێزدییەکان بونە قوربانی، ماوەی پێنج خولەک جوڵە لە تەواوی سنوری پارێزگای سلێمانی
رابگیرێت".
هەر لە پەیامەکەیدا د. هەڤاڵ ئەبوبەکر داوا
لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکات، بە بڕیارێک رۆژی (3ی ئاب) وەک رۆژی تاوانی
جینۆسایدی ئێزدییەکان لە نسوری یاسایی ئەنجومەنی پارێزگادا جێگیر بکات و ساڵانە
لەم رۆژەدا ئەم یادە بکرێتەوە.
رۆژی (3ی ئابی 2014) نزیکەی پێنج هەزار
هاوڵاتی ئێزدی لە پەلاماری داعش بۆسەر قەزای شەنگال ئێزدی بونە قوربانی و بەهەزاران
کەسیش تا ئێستا بێسەروشوێنن و لەسەر ئاستی جیهان تا ئێستا هەریەک لە پەرلەمانی هۆڵەندا و پەرلەمانی ئەوروپا و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، ئەو تاوانەیان وەک جینۆساید ناساندووە و چەندین وڵاتی دیکەی ئەوروپاش هەوڵەکان بەردەوامن بۆئەوەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان وەک جینۆساید بناسێن.
2254 جار خوێندراوەتەوە