هاتوچۆى هەرێم
رایدەگەیەنێت؛ هەرێم و عێراق لەسەر گۆڕینى تابلۆ و یەکخستنى ژمارەى ئۆتۆمبێل
رێککەوتون. دەشڵێت: تابلۆى ئۆتۆمبێلەکانى چوار پارێزگاکەى هەرێم کورتکراوەى
حکومەتى هەرێمى کوردستان دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی هاتوچۆی ههرێمی كوردستان رایگەیاند: هەرێمی كوردستان و عێراق لەسەر گۆڕینی
تابلۆی ئۆتۆمبێل رێككەوتوون بۆ یەكخستنی ژمارەی ئۆتۆمبێل لەعێراق و هەرێمی
كوردستان.
دەشڵێت: دیزایینمان
گۆڕیوە و ناوی پارێزگاکان لەسەر تابلۆ نییە، لە جێگای ئەوە (پیت) دادەنرێت.
لەبارەى تابلۆى
ئۆتۆمبێلەکانى هەرێم، ئاشکرایکردووە، تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی چوار پارێزگاكەی هەرێمی
كوردستان كورتكراوەی حكومەتی هەرێمی كورستانی لەسەر دەبێت.
3694 جار خوێندراوەتەوە