وتەبێژى کۆشکى سپى وردەکارى گۆڕینى ئەرکى هێزەکانى وڵاتەکە لە عێراق ئاشکرا
دەکات.
جین ساکى، وتەبێژى کۆشکى سپى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،
بەرپرسانى عێراق داوایان لە ئەمەریکا کردوە ئەرکى هێزەکانمان لە شەڕکردنەوە بگۆڕێت
بۆ پێشکەشکردنى راوێژ، بۆیە ئەمڕۆ گۆرینى ئەرکى هێزەکانمان بۆ ئەنجامدانى مەشق و
راهێنانى و پێشکشەکردنى راوێژ رادەگەیەنین.
لە بەشێکى دیکەى کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا وتەبێژەکەى کۆشکى سپى رەتى کردەوە
ژمارەى ئەو سەربازانەى وڵاتەکەى کە لە عێراق دەمێننەوە ئاشکرا بکات، لەو بارەیەوە
رایگەیاند، هیچ وردەکاریەک لەبارەى ژمارەى ئەوهێزانەى وڵاتەکەمان ئاشکرا ناکەین کە لە دواى کۆتایى هاتنى ئەمساڵ لەعێراق دەمێننەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە کۆبونەوەى نێوان جۆبایدن سەرۆکى ئەمەریکا و مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراقى دەستى پێکردوە و تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکەش بابەتى کشانەوەى هێزە شەڕکەرەکانى ئەمەریکا دەبێت لە عێراق.
1050 جار خوێندراوەتەوە