دواى رەوتى سەدر لایەنێکى دیکەى سیاسى عێراق بەفەرمى پاشەکشەکردنى لە هەڵبژاردنى
پێشوەختەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق راگەیاند.
نوسینگەى راگەیاندنى حزبى شیوعى عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،
لەرێگەى نوێنەرى رێپێدراویانەوە، ئەمڕۆ بەفەرمى داواکارى بایکۆتکردنى هەڵبژاردنى داهاتوویان
رادەستى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق کردوە.
بەپێى ناوەرۆکى ئەو نوسراوەى کە ئاراستەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى
کردوە، لیژنەى ناوەندى حزبى شیوعى عێراق هۆکارى بایکۆتکردنى هەڵبژاردنى داهاتوى
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقى بۆ نەبونى ژینگەیەکى لەبار بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن گەڕاندوەتەوە،
بایکۆتکردنى پرۆسەکەشى وەک رێگەیەکى ئاشتیانە بۆ ئەنجامدانى گۆڕانکارى وەسف کردوە.
دواى رەوتى سەدر حزبى شیوعى عێراق دووەمین لایەنى سیاسیە کە بایکۆتى پرۆسەى
هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەران دەکات کە بڕیارە رۆژى (10)ى تشرینى یەکەمى
داهاتوو بەرێوەبچێت.
742 جار خوێندراوەتەوە