لەبارەى نەمانى لێبڕینى موچە حکومەتى هەرێم بڕیاریدا

KNN : Kurdish News Network
12:41 - 25/07/2021
ئابوری
+
-

دەستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم و چەند وەزیرێکى پەیوەندیدار لەبارەى داهاتەکانى هەرێم و بڕیاردان لەسەر پرسى لێبڕینى موچە کۆبونەوە.

بەپێى زانیاریەکانى دیجیتاڵ میدیاى (KNN) پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە (25/7/2021) دەستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم و هەریەک لە وەزیرانى (دارایى، سامانە سروشتیەکان و پلاندانان) کۆبونەوەیەکى تایبەتیان سەبارەت بە کۆى داهاتەکانى هەرێم و پرسى لێبڕینى موچە ئەنجامداوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا سەرجەم داهاتەکانى نەوت و ناوخۆ خراونەتە بەردەم ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم.

دەشڵێت: "لە کۆبونەوەکەدا بە کۆى دەنگ بڕیاردراوە بەپێى داهاتى بەردەست بۆ ئەم مانگە؛ موچە دابەشبکرێت و لەوبارەیەوە سەرۆکى حکومەتى هەرێم بەیانێک بڵاودەکاتەوە". 

بڕیار نامیق / KNN

13384 جار خوێندراوەتەوە