عێراق؛ لەگەڵ هاتنى شەپۆلى سێیەمدا (160) هەزارکەس توشى کۆرۆنا بوون

KNN : Kurdish News Network
02:42 - 22/07/2021
عێراق

ئەندامێکى لیژنەى تەندروستى و ژینگە لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئامارێکى مەترسیدارى توشبوانى کۆرۆنا لەدواى سەرهەڵدانى شەپۆلى سێیەم ئاشکرا دەکات.

فالح زیادى، لە لێدوانیکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەپاش هاتنى شەپۆلى سێیەمى ڤایرۆسى کۆرۆنا زیاتر لە (160) هەزار کەس توشى کۆرۆنا بوون.

راشیگەیاند، لەم شەپۆلەدا زۆرترین توشبوو گەنجان ولاوانن.

ئەوە لە کاتێکدایە ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا لە عێراق رۆژ لە دواى رۆژ بەرزدەبێتەوە، بەپێى دواین راگەیەنراوى وەزارەتى تەندروستیش، عێراق لە لێوارى کارەساتێکى مرۆییدایە.

249 جار خوێندراوەتەوە