حکومەتى تورکیا لەسەر سنورەکانى لەگەڵ ئێراندا بە درێژایى دەیان کیلۆمەتر خەندەق
لێدەدات و دیوارى کۆنکرێتى دروست دەکات.
بەپێى هەواڵى میدیاکانى تورکیا، دروستکردنى دیوارە کۆنکرێتیەکە دەکەوێتە پارێزگاى
وان لە باکورى کوردستان کە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتى ئێران و تائێستا نزیکەى سێ
کیلۆمەتر دیوارى کۆنکرێتى لەسەر سنور دروستکراوە.
بەرپرسانى پارێزگاى وان ئاشکرایانکردوە، پڕۆژەکە بە مەبەستى رێگریکردن لە
کۆچبەرى نایاسایى و کارى قاچاخچیەتیە لە سنورى نێوان تورکیا و ئێران.
دیوارە کۆنکرێتیەکە بە درێژایى (63) کیلۆمەتر دەبێت و بەرزیەکەى سێ مەترە و
پانیەکەى (30) سانتیمەترە و لێدانى خەندەقیش لەو سنورە بە درێژایى (110) کیلۆمەتر
دەبێت.
فۆتۆ: AA
2400 جار خوێندراوەتەوە