فەرماندەى ئەمنى هەردوو بەشەکەى بەغدا گۆڕدران

KNN : Kurdish News Network
10:06 - 20/07/2021
عێراق
+
-

دواى تەقینەوەکەى ئێوارەى دوێنێى ناوچەى سەدر،سەرۆک وەزیرانى عێراق گۆڕانکارى لەپۆستى فەرماندەى ئەمنى هەردوو بەشەکەى بەغدادا دەکات.

میدیاکانى عێراق لە زارى سەرچاوەیەکى ئەمنیەوە بڵاویانکردوە، سەرۆک وەزیرانى عێراق، لیوا روکن سەعد موحسین ئەلعرێبى وەک فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەشى کەرخى بەغدا دیاریکردوە، هەروەها لیوا زافر محەمەداوى وەک فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەشى رەسافە دیارى کردوە.

بەوتەى ئەو سەرچاوەیە، ئەو گۆرانکاریانە لە چوارچێوەى ئەو رێوشوێنانەدایە کە لە دواى تەقینەوەکەى ئێوارەى رۆژى دووشەممەى ناوچەى سەدرى بەغدا گیراوەتەبەر.  

578 جار خوێندراوەتەوە