لە یەکەم رۆژى جەژنى قورباندا پلەى گەرماى زۆربەى ناوچەکانى عێراق و هەرێمى
کوردستان لەسەرو (45) پلەوە بووە، بەغدا و کەلاریش گەرمترین ناوچەى عێراق و هەرێمى
کوردستان بووە.
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بەرزترین
پلەى گەرماى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان و عێراقى بڵاوکردەوە.
بەپێى ئەو خشتەیەى کە بەرێوەبەرایەتى
گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڵاویکردوەتەوە، قەزاى کەلار گەرمترین ناوچەى هەرێمى کوردستان
بووە، پلەى گەرما لەو قەزایە گەیشتوەتە (49.3) پلەى سەدى، نزمترین پلەى گەرماش لە ناحیەى
حاجى ئۆمەران تۆمارکراوە کە بریتیە (34.5) پلەى سەدى.
لەسەر ئاستى عێراقیش، لە بەغدا پلەى گەرما گەیشتوەتە (50.5) پلەى سەدى بە
بەراورد بەناوچەکانى دیکەى عێراق گەرمترین ناوچە بووە، قەزاى فاوى سەر بە پارێزگاى
بەسرەش بە بەراورد بەناوچەکانى دیکە نزمترین پلەى گەرماى تێدا تۆمارکراوە کە بریتیە
لە (41.6) پلەى سەدى.
2183 جار خوێندراوەتەوە