لەکاتی نوێژی جەنژندا سێ مووشەک ئاڕاستەی نزیک
کۆشکی سەرۆکایەتی ئەفغانستان کران، بەپێێ
زانیارییەکانیش موشەکەکان هیچ زیانێکیان نەبووە.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 20-7-2021 لە کاتێکدا سەرۆکی
ئەفغانستان و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە لە گۆڕەپانی کۆشکی کۆماری نوێژی
جەژنی قوربانیان دەکرد، سێ مووشەک لە دەوروبەری کۆشکی کۆماری کەوتنە خوارەوە.
لەکاتی نوێژکردن دەنگی کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکان
دێت، بەڵام غەنی و بەرپرسانی ئەفغانستان واز لە نوێژەکەیان ناهێنن و بەردەوام دەبن
تاوەکو کۆتایی نوێژەکەیان.
1344 جار خوێندراوەتەوە