لە ئەنجامى تەقینەوەیەک لە ناوچەى سەدرى بەغدا ژمارەیک هاوڵاتى مەدەنى برینداربوون.
میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەک لە بازارێکى میللى ناوچەى سەدرى
بەغدا روویداوە.
هەرچەندە تاکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانى عێراق بەفەرمى ژمارەى قوربانیانى
ئەو تەقینەوەیەیان ئاشکرا نەکردوە، بەڵام بەپێى ئەو زانیارییانەى میدیاکانى عێراق
لە زارى سەرچاوە ئەمنیەکانەوە بڵاویانکردوەتەوە،
لە ئەنجامى ئەو تەقینەوەیەدا (22) کەس کوژراون و (47) کەسى دیکەش بریندار بوون.
هەرسەبارەت بەو تەقینەوەیە، شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق بڵاویکردەوە،
تەقینەوەکە لەرێگەى بۆمبێکى چێنراوەوە ئەنجامداوە، بەڵام هیچ ئامارێکى لەبارەى
ژمارەى قوربانیانى ئەو رووداوە بڵاونەکردوەتەوە.
667 جار خوێندراوەتەوە