والى بەغداى داعش دەستگیرکرا

KNN : Kurdish News Network
05:51 - 19/07/2021
عێراق

دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق دەستگیرکردنى والى بەغداى داعشى راگەیاند.

لە راگەیەنراوێکدا دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر بنەماى زانیارى وردى هەواڵگرى و پاش چاودێریەکى ورد هێزەکانیان توانیویانە والى بەغداى داعش دەستگیر بکەن.

بەپێى راگەیەنراوەکەى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق، دەستگیرکراوەکە یەکێک بوو لە بەرپرسە دیارەکانى گروپى تیرۆرستى داعش و چەند بەرپرسیارێتیەکى هەبوە کە دیارترینیان ئەمیری گشتی ولایەتەکانى (شام، ڕەققە، سەڵاحەدین و بەغداد) بووە، دانى بەوەشداناوە کە سەرکردایەتى چەندین کردەوەى تیرۆرستى لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنى و هێزە ئەمنییەكان کردوە.

 

دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق ئاشکراشى کردوە، بەرپرسە دەستگیرکراوەکەى داعش پلانى بۆ ئەنجامدانى چەند هێرشێکى تیرۆرستى لە بەغدا داناوە، بەڵام بەر لە ئەنجامدانى ئەو هێرشانە دەستگیرکراوە.  

627 جار خوێندراوەتەوە