وەزارەتى پەروەردە داوایەک ئاراستەى خوێندکارانى قۆناغى (12) ى ئامادەیى دەکات

KNN : Kurdish News Network
04:00 - 19/07/2021
کوردستان
+
-

بەرێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە  داوا لە خوێنندکارانى قۆناغى (12)ى  ئامادەیى دەکات یەک رۆژ پیش دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکان سەردانى هۆڵەکانى تاقیکردنەوە بکەن.

لە راگەیەنراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکانى سەربە وەزارەتى پەروەردە داواى قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە کردوە، ڕۆژى شەممە رێکەوتى (24/7/2021)، واتا یەک ڕۆژ پێش دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکان سەردانى هۆڵەکانى ئەزموونى بکەن بە مەبەستى دڵنیا بوون لە شوێنى تاقیکردنەوەکانیان.

جەختى لەوەشکردوەتەوە، تاکو ئەو بەروارە ناوى خوێندکاران لەهۆڵەکانى تاقیکردنەوەکان هەڵناواسرێت.

لە بەشێکى دیکەى راگەیەنراوەکەدا بەرێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم رایگەیاندوە، لەئێستادا خوێنکاران  دەتوانن لە رێگەى ئەم لینکانەوە شوێن و ناوى هۆڵى تاقیکردنەوەکانیان بدۆزنەوە.

١-بەشى زانستى.

کلیک لێرە بکە...


٢-بەشى وێژەیى.

کلیک لێر بکە...


٣-بەشى پیشەیى.

کلیک لێرە بکە...

557 جار خوێندراوەتەوە