روسیا: ئەمەریکا لە ئەفغانستان شکستیهێناوە

KNN : Kurdish News Network
09:36 - 16/07/2021
جیهان
+
-

وەزیرى دەرەوەى روسیا، نیگەرانى وڵاتەکەى پیشاندەدات لە تێکچونى رەوشى ئەفغانستان، جەختیش دەکاتەوە لە شکستهێنانى ئەمەریکا لەو وڵاتە.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: ئەفغانستان هەنگاو بەرەو خراپتر دەنێت، تیرۆر و بڵاوبونەوەى زیاترى قاچاخچێتى بە مادەەى هۆشبەر هەڕەشەى گەورەن لەسەر داهاتوى ئەو وڵاتە.

وتیشى: هەرچەندە ئەمەریکا دەیەوێت وێنایەکى ئەرێنى بەبەر کشانەوەى هێزەکانیاندا بکات، بەڵام ئەمەریکا لە ئەفغانستان شکستى هێناوە و هەموو کەسیش ئەوە دەزانێت.

داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ھەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ ھێنانەدی ئاشتییەکی گشتگیر لە ئەفغانستان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دواى (20) ساڵ مانەوە. رۆژى (2)ى ئەم مانگە هێزەکانى ئەمەریکا بنکەى ئاسمانى باگرامیان لە ئەفغانستان جێهێشتو و پێشتریش هێزەکانى ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و ناتۆ کشابونەوە.

531 جار خوێندراوەتەوە