وەزارەتی گواستنەوە
و گەیاندنى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ بۆ رێگری كردن لە شێوازەكانی (قۆپیە) كردن لە ئەزموونەكانی
ئەمساڵ بەتایبەت قۆناغی (12)ی ئامادەیی، خزمەتگوزارییەکانى ئینتەرنێت لەکاتى
ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکاندا رادەگیرێن.
بەرێوەبەرایەتی
راگەیاندن و پەیوەندیەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان
رایگەیاند: لە دیوانى وەزارەتى گواستنەوە بە ئامادەبونى ئانۆ جەوهەر وەزیرى
گواستنەوە و کاروان رەزا بەرێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن و نوێنەرانی سەرجەم كۆمپانیاكانی
بواری خزمەتگوزاری گەیاندن، کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.
دەشڵێت:
کۆبونەوەکە بۆ راگرتنى هێڵەکانى ئینتەرنێت بوو، ئەوەش بە ئامانجى رێگریکردن لە دیاردەکان
و شێوازى قۆپیەکردن لە ئەزمونەکانى ئەمساڵ بەتایبەت قۆناغى (12)ى ئامادەیى کە
بڕیارە لە (25/7/2021) بەڕێوەبچێت.
جەختیش
دەکاتەوە، بڕیاردرا لە کاتى تاقیکردنەوەکاندا سەرجەم خزمەتگوزارییەکانى ئینتەرنێت لەكاتی
دیاریكراوی رۆژانە تا پڕۆسەی تاقی كردنەوەكان، رابگیرێن.
12209 جار خوێندراوەتەوە